گرۆپی ڕاوێژكاری ته‌كنیكی ئوسترالی له‌سه‌ر كوتان
گروپێك له پسپۆران كه یارمه‌تی حكومه‌ت ئه‌ده‌ن تاكو بڕیار له‌سه‌ر به‌كارهێنانی پێكوته‌كان له ئوسترالیا بدات.
گۆژمه خه‌مڵاندن
پرۆسه‌ی دڵنیابوون له‌وه‌ی ئه‌و پێكوتانه‌ی له ئوسترالیا به‌كاردێت له جۆرێكی به‌رزه. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاڵاكانی چاره‌سه‌ری ئه‌و دڵنیابوونه ئه‌كات.
بره‌ودان (ده‌رزی بره‌وپێده‌ر)
پێكوته‌یه‌كی تره دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م، ئه‌درێت به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی پارێزبه‌ندی باشتر یان بۆ دڵنیایی له پارێزبه‌ندی بۆ ماوه‌ی دێژتر.
چاندنی خانه
به‌كارهێنانی خانه‌كان تا گه‌شه بكه‌ن له‌ناو شله‌دا بۆ دروستكردنی پێكهاته‌كانی پێكوته.
تاقیكردنه‌وه‌ی نۆرینگه‌یی
جۆرێكه له توێژینه‌وه. خه‌ڵكی یان پێكوته‌ی نوێ وه‌رئه‌گرن یان له گروپی كۆنترۆڵدا ئه‌بن. گروپی كۆنترۆڵ له‌وانه‌یه جۆریكی تر له پێكوته وه‌رگرن، یان ده‌رمانێكی وه‌همی واتا مادده‌یه‌كی ساده كه كاریگه‌ری نیه له‌سه‌ر له‌ش. زۆرجار به‌شداربووان نازانن له چی گروپێكدان. زانایان نه‌بوونی مه‌ترسی و سودی پێكوته نوێیه‌كان تاقی ئه‌كه‌نه‌وه.
هاوپه‌یمانی بۆ نوێگهریهكانی ئاماده‌بوون بۆ په‌تا
ڕێكخراوێكی نێونه‌ته‌وه‌ییه یارمه‌تی چه‌ندین وڵات ئه‌دات تاكو پێكوته‌ی كۆڤید-١٩ به‌ده‌ستبێنن. یارمه‌تی حكومه‌ته‌كان ئه‌دات، له‌وانه ولاته كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان، بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێكوته‌ی سه‌لامه‌ت و كاریگه‌ر بۆ ڕێژه‌ی ٢٠٪ ی دانیشتووانه‌كانیان.
زنجیره‌ی سارد
باركردن و ئه‌مباركردنی پێكوته‌كان له‌پله‌ی گه‌رمایی دروستدا.
تێكه‌ڵكردنی پێكوته
تێكه‌ڵكردنی پێكوته‌كان دووان یان زیاتر له‌و پێكوتانه كه ئه‌كرێت به تاك تاك بدرێت و بكرێته یه‌ك ده‌رزییه‌كه‌وه.
پێكوته‌ی هاوهڵپهیوهست
پێكه‌وه لكانی دوو پێكهاته (زۆرجار پرۆتین و شه‌كره هه‌مه‌جۆره‌كان) بۆ زیادكردنی كاریگه‌ری پێكوته.
دژه به‌كارهێنان
نه‌خۆشییه‌ك (یان باری ته‌ندروسی) كه مه‌ترسی بۆ ئاكامی ته‌ندروستی زیانبه‌خشی مه‌ترسیدار زیادئه‌كات.