بنه‌بڕكردن
حاڵه‌تی سفری هه‌بوونی جێرم له هه‌موو جیهاندا. نموونه: ئاوڵه
پارێزبه‌ندی مێگه‌ل
كاتێك زۆرینه‌ی خه‌ڵك له كۆمه‌ڵگه‌دا پاراستنیان هه‌یه دژ به توشبوون. ئاسته به‌رزه‌كانی پاراستن وائه‌كات گواستنه‌وه‌ی جێرم تادێت سه‌ختتر بێت له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر. ئه‌مه ئه‌توانێت سه‌ركه‌وتووانه بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌ناو كۆمه‌ڵگه ڕاگرێت.
به‌رسیڤی به‌رگه‌گری
به‌رسیڤی به‌رگه‌گری ئه‌وه‌یه چۆن له‌شی تۆ به‌كتریا و ڤایرۆس و ئه‌و ماددانه‌ی كه بێگانه و زیانبه‌خش ده‌رئه‌كه‌ون ئه‌ناسێته‌وه و له‌دژیان به‌رگری له خۆی ده‌كات.
سیسته‌می به‌رگه‌گری
سیسته‌می له‌شه بۆ ناساندن و كوشتنی جێرمهكان بۆ پاراستنمان دژ به توشبوون و نه‌خۆشی. ئه‌وه‌ش دروستكردنی دژه‌ته‌نه‌كان ئه‌گرێته‌وه كه ئه‌چنه خوێنه‌وه، مادده بێگانه‌كانی وه‌ك به‌كتریا و ڤایرۆس ئه‌ناسنه‌وه، و ئه‌نوسێن پێیانه‌وه. هێما ئه‌گه‌یه‌نن به له‌ش تاكو له مادده بێگانه‌كان رزگاری بێت.
پارێزبه‌ندی
توانایی خۆ دوورگرتن له نه‌خۆشكه‌وتن یان دووركه‌وتن له‌وه‌ی توشبیت كه جێرم ڕووت تێئهكات. له‌شت ئه‌و پارێزبه‌ندییه دروست ئه‌كات یان به‌ڕێی خۆدانه‌به‌ر جێرمهكان یان به‌ڕێی وه‌رگرتنی پێكوته‌وه. سیسته‌می بهرگهگریت «میمۆری» هه‌یه ئه‌توانیت جێرمهكان به‌بیر بێنێته‌وه كه پێشتر بینرابوون و ئه‌زانێت چۆن په‌لاماریان بدات
بهرگهپێگرتن (كوتان)
پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزبه‌ندیه له توشبوون، به‌زۆری به ڕێی لێدانی پێكوته‌وه.
پێكوته‌ی په‌كخراو
پێكوته‌ی دروستكراو له جێرمێك كه كوژراوه. جێرمهكه كوژراوه یان به گه‌رماییه‌كی به‌رز یان به‌مادده كیمیاویه‌كان. كاتێك ئه‌و جێرمه كوژراوه به‌ده‌رزی ئه‌خرێته له‌شته‌وه، یارمه‌تی سیسته‌می بهرگهگریت ئه‌دات فیربێت جێرم بدۆزێته‌وه، به‌بێ مه‌ترسی له نه‌خۆشكه‌وتن
لیپید - پیو
لیپید چه‌وریه‌كه به‌كارئه‌هێنرێت بۆ دروستكردنی بلقی پاراستهنی له ده‌وروبه‌ری mRNA له‌ناو پێكوته‌ی mRNA. mRNA جۆرێكهله گه‌ردی بچووك. mRNA زۆر لاوازه و زوو تێكئهشكێت له‌ناو له‌شدا ئه‌گه‌ر نه‌پارێزرا. هه‌ركات mRNA گوازرایه‌وه بۆ ناو خانه، له‌ناو خانه‌كه‌دا تێكئهشكێت.
په‌یامهێنه‌ر RNA (mRNA)
جۆرێكه له گه‌ردی بچووك كه خانه‌كانت به‌كاری دێنێت وه‌ك رێنماییه‌كان بۆ دروستكردنی پرۆتین. mRNA بهخانهكانت ئه‌ڵێت چۆن پرۆتینێكی دیاریكراو پێكه‌وه بنێت و به‌به‌كارهێنانی بلۆكه دروستكراوه‌كان ناسراون به (ئهمینۆترشهكان). تۆ چه‌ندین ملیۆن له گه‌ردی mRNA له‌شتدا هه‌یه له‌هه‌ر كاتێكدا هه‌موویان به‌كارهێنراون بۆ دروستكردنی پرۆتین
ده‌رده‌داری
نه‌خۆشییه‌ك كه ڕووئه‌دات به‌هۆی توشبوون یان بارودۆخێكی دیایكراوهوه.