پێكه‌وه‌به‌ستران
بهستهرێكه له نیوان ڕووداوێك كه ڕووئه‌دات له‌هه‌مان كاتدا وه‌ك ڕووداوێكی تر. له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی پێكه‌وه ڕووئه‌ده‌ن ئه‌وه ناسه‌لمێنێت كه ڕووداوێك بووه‌ته هۆی ڕووداوه‌كه‌ی تر.
پێكوته‌ی لاوازكراو
پێكوته زیندووهكان شێوه‌یه‌ك جێرم به‌كاردێنن كه كه‌متر هێزی هه‌یه(یان لاوازكراوه) كه هۆكاری نه‌خۆشیه. ئه‌م پێكوتانه وه‌كو توشبوونی سروشتی وان كه یارمه‌تی ڕێگرتن ئه‌ده‌ن. ئه‌وانه به‌رسیڤی به‌رگه‌گری به‌هێز و درێژخایه‌ن دروست ئه‌كه‌ن.
تۆماری كوتانی ئوسترالی
تۆماری ئه‌لیكترۆنیه كه زانیاری تیایه لهسهرگشت پێكوته‌كان كه دراون به هه‌موو ئوسترالیاییهكان.
تاقیكردنه‌وه‌ی نۆرینگه‌یی
جۆرێكه له توێژینه‌وه. خه‌ڵكی یان پێكوته‌ی نوێ وه‌رئه‌گرن یان له گروپی كۆنترۆڵدا ئه‌بن. گروپی كۆنترۆڵ له‌وانه‌یه جۆریكی تر له پێكوته وه‌رگرن، یان ده‌رمانێكی وه‌همی واتا مادده‌یه‌كی ساده كه كاریگه‌ری نیه له‌سه‌ر له‌ش. زۆرجار به‌شداربووان نازانن له چی گروپێكدان. زانایان نه‌بوونی مه‌ترسی و سودی پێكوته نوێیه‌كان تاقی ئه‌كه‌نه‌وه.
تێكه‌ڵكردنی پێكوته
تێكه‌ڵكردنی پێكوته‌كان دووان یان زیاتر له‌و پێكوتانه كه ئه‌كرێت به تاك تاك بدرێت و بكرێته یه‌ك ده‌رزییه‌كه‌وه.
بێ نیشانه‌ی به‌دیكراوه
كه‌سێك به‌بێ نیشانه‌ی توشبوون.
گۆژمه خه‌مڵاندن
پرۆسه‌ی دڵنیابوون له‌وه‌ی ئه‌و پێكوتانه‌ی له ئوسترالیا به‌كاردێت له جۆرێكی به‌رزه. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاڵاكانی چاره‌سه‌ری ئه‌و دڵنیابوونه ئه‌كات.
هاوپه‌یمانی بۆ نوێگهریهكانی ئاماده‌بوون بۆ په‌تا
ڕێكخراوێكی نێونه‌ته‌وه‌ییه یارمه‌تی چه‌ندین وڵات ئه‌دات تاكو پێكوته‌ی كۆڤید-١٩ به‌ده‌ستبێنن. یارمه‌تی حكومه‌ته‌كان ئه‌دات، له‌وانه ولاته كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان، بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێكوته‌ی سه‌لامه‌ت و كاریگه‌ر بۆ ڕێژه‌ی ٢٠٪ ی دانیشتووانه‌كانیان.
پلازمای بووژانه‌وه
پلازما شله‌یه‌كه به‌شێكه له خوێن. له‌و كه‌سانه كۆ ئه‌كرێته‌وه كه توش بوبوون. شله‌كه دژه‌ته‌نه‌كانی تێدایه كه دژه جیرمه. ئه‌م پلازمایه جاروبار ئه‌درێت به كه‌سانی تر بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكرێت له نه‌خۆشی بوونیان یان بۆ یارمه‌تیدانیان تاكو باشتر بن.
په‌تای گشتگیر
بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی نوێ بۆ هه‌ر وڵاتێك له چوارده‌وری جیهاندا.